دەمیر: ئەم رووداوە (سووکایەتیکردن بە حەزرەتی موحەممەد) دیاریکرد ئەوەی پێشنیاری ئێمە چەند پێویستە

شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە دانیشتنی گشتی پەرلەمانی تورکیا ڕەخنەیەکی توندی لە گۆڤاری لەمان کرد کە سووکایەتی بە حەزرەتی پێغەمبەر کردبوو و وتی "ئەمە نابێت بێ سزادا بێتەوە."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە وتەی خۆیدا لە دانیشتنی گشتی پەرلەمان وتی، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە رەفتارانە سزای پێویست و گونجان وەرناگرن دووبارە وێرەک دەبن بۆ ئەنجامدانەوەی ئەم جۆرە کارانە.
دەمیر تێبینی دا کە ئەو کردەی ناشرمانەی دژ بە نرخی ئاینییەکان ئەنجام دەدرێت پیشاندەدات کە یاسا پێشنیارکراوەکەیان چەندە پێویستە.
"پێشنیارمان کرد سزای ڕێگریکردن لە دژی ئەو جۆرە کارانە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە"
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەیاسایەکیان پێشکەشی پەرلەمان کردووە بۆ سزادانەوەی تاوانەکانی دژ بە نرخە ئایینییەکان و وتی، "پەڕۆیەک بە ناوی لەمان لە ژێر پەردەی نوکتەدا کارتۆنێکی بڵاوکردەوە کە بە ئاشکرا حەزرەتی پێغەمبەر دەکاتە ئامانج. وەک دەزانرێت ئەمانە و بڵاوکراوە ئیستفزازییە هاوشێوەکانی کە ڕاستەوخۆ بەها پیرۆزەکانمان دەکەنە ئامانج، بەهۆی سزا ناتەواو و ناڕێگرییەکانی سیستەمی یاساییمانەوە هاندەدرێن. وەک هودا پار پێشنیارمان کرد کە سووکایەتیکردن بە بەها ئاینییەکان وەک تاوانێکی سەربەخۆ ڕێکبخرێت و سزای ڕێگریکردن لە دژی ئەو جۆرە کارانە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەو پڕۆژە یاسایەی هەفتەی ڕابردوو پێشکەشی پەرلەمانمان کرد."
"ئەم رووداوە دیاریکرد ئەوەی پێشنیاری ئێمە چەند پێویستە"
دەمیر بانگێشتی تەواوی پەرلەمانتاران کرد بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساکە بکرێتە یاسا پشتیوانی بکەن و وتی، "ئەم دوایین رووداوە دەریخست کە پێشنیارەکەمان چەندە گونجاو و پێویستە. ئەو پێشنیارەی کە باسی لێوە دەکرێت وەڵامێکە بۆ کاردانەوە و داواکارییە ڕەواکان کە لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگاوە سەرهەڵدەدەن. ئەم جۆرە کارانە دژی بەها ئاینییەکان دەبێت بە دەستێوەردانی یەکلاکەرەوەی دەسەڵاتی گشتی سزا بدرێن. بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پێویستی دەرکردنی پێشنیارەکەمان دەکەینەوە و داوا لە هەموو پەرلەمانتاران دەکەین پشتگیری ئەم پێشنیازە بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسیا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار راگەیاند، "ئامانجی رژێمی سەهیۆنی پاراستنی داگیرکارییە بۆ سەر خاکەکانی فەلەستین بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. ئەمڕۆ لە کەناری ڕۆژئاوا لە قۆناغێکدا کە بەرخۆدانی چەکدارانە گەشتووە ئاستی لەناوچوونیش بەردەوامە لە داگیرکاری سیستەماتیک."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانی فاتیح ئەرباکان سەرۆکی گشتی پارتی دووبارە رەفاه کرد.